Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 20:24

ئیلۆن ماسك : ئەپڵ بەنهێنی سەدا 30 باجی خستووەتە سەر هەر شتێك كە لە ئەپڵ ستۆر دەیكڕن

کوردستان TV
100%

ئیلۆن ماسك ،خاوەنی نوێی پلاتفۆڕی میدیای كۆمەڵایەتی تویتەر، ئەپڵی كردە ئامانج كە ناوەندەكەی لە ئەمریكایە و بەرهەمهێنەری ئایفۆنە و كۆمپانیاكەی تۆمەتبار كرد، بەخراپ بەكارهێنانی هێزی بازاڕ.
ئیلۆن ماسك لە تویتێكیدا، سەرەتا پرسیار دەكات ئایا ئەپڵ رقی لە ئازادی رادەربڕینە لە ئەمریكا یان نا؟ و گوتی: ئەپڵ بە رادەیەكی زۆر ریكلامی لە تویتەر راگرتووە، ئایا رقیان لە ئازادی رادەربڕینە لە ئەمریكا؟.
خاوەنی نوێی پلاتفۆڕی میدیای كۆمەڵایەتی تویتەر پاشان لە تویتێكی دیكەیدا، بەڕێوەبەری باڵای ئەپڵ، تیم كوك-ی تاگ كرد و پرسی: لێرە چی روو دەدات؟.
ئیلۆن ماسك هەروەها رەخنەی لە ئەپڵ گرت بەهۆی گرانی فرۆشتنی ئەپەكان و رایگەیاند: ئایا دەزانن ئەپڵ بەنهێنی سەدا 30 باجی خستووەتە سەر هەر شتێك كە لە ئەپڵ ستۆر دەیكڕن؟.
خاوەنی نوێی پلاتفۆڕی میدیای كۆمەڵایەتی تویتەر، ئیلۆن ماسك بانگەشەی ئەوەی كرد كە ئەپڵ هەڕەشەی لابردنی ئەپی تویتەر دەكات لە ئەپ ستۆر بەبێ ئەوەی هۆكارێك بخاتەڕوو و گوتیشی: ئەپڵ هەڕەشەی راگرتنی تویتەری لە ئەپ ستۆر كردووە، بەڵام هۆكارەكەی ناڵێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.