Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 08:12

مه‌سرور بارزانی فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ژمارەیەک حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەردەکات

کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ژمارەیەک حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەردەکات.

 فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی.لە ڕێکەوتی 27ی تشرینی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبوون بۆ 1659 کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجام داوە و ئەرکەکانیان جێهێشتووە دەردەکات.

فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەم لێبووردنە تایبەتەو تەنها ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە کە تەنها تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و هیچ سزایەکی تەبەعی و تەکمیلی ئاسەوارێکی سزایی تر ناگرێتەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.