Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 06:46

cnn: دەیان ئەندامی سوپای پاسداران چاودێری یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان لە قەتەر دەكەن 

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی نیگەران لە ئاسایشی یارییەكانی مۆندیال، لە بەیاننامەیەكدا بۆ سی ئێن ئێن، ئاشكرای كرد كە دەیان سوپای پاسدارانی ئێران لە قەتەرن بۆ ئەوەی “چاودێری یاریزانانی هەڵبژاردەكەیان بكەن و زانیاری كۆبكەنەوە ” لە كاتی بەشداریكردنیان لە جامی جیهانی 2022.
ئەو سەرچاوەیە كە لە نزیكەوە چاودێری دەزگا ئەمنییەكانی ئێران دەكات كە لە ماوەی مۆندیالدا لە قەتەر چالاكی دەكەن، گوتی: دەیان ئەفسەر لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ڕەوانەی قەتەر كراون و چاودێری یاریزانە ئێرانییەكان دەكەن و ڕێگەیان پێنادەن لە دەرەوەی تیپەكە تێكەڵ ببن یان چاویان بە بیانییەكان بكەوێت. 
سەرچاوەكە لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەیەكی زۆر ئەفسەری ئەمنی ئێرانی لە قەتەر هەن كە زانیاری كۆدەكەنەوە و چاودێری یاریزانەكان دەكەن.


هەروەها ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاشكرای كردووە كە بنەماڵەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران هەڕەشەی زیندانیكردن و ئەشكەنجەیان لێدەكراوەو ئەگەر یاریزانەكان ڕەفتارێكی خراپ بكەن. شایانی باسە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران لە یەكەم یاری خۆیان لە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەرامبەر ئینگلتەرا خۆیان لە وتنەوەی سروودی نیشتمانی بەدوور گرتبوو، ئەمەش وەك هاوسۆزی لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ئێران .
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك بۆ سی ئێن ئێن رایگەیاندووە، دوای ئەوەی یاریزانانی ئێران ڕەتیانكردەوە سروودی نیشتمانی بڵێنەوە، هەڕەشەی زیندانیكردن و ئەشكەنجەدانی خێزانەكانیان كراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو یاریزانانە بانگهێشتی ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران كراون، دوای ئەوەی لە یاریی سەرەتای یارییەكەی بەرامبەر ئینگلتەرادا ئامادە نەبوون سروودی نیشتمانی بڵێنەوە. 
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: بە یاریزانەكان وتراوە كە ئەگەر سروودەكە نەڵێنەوە یان پەیوەندی بە هەر ناڕەزایەتییەكی سیاسییەوە بكەن بەرامبەر بە ڕژێمی دەسەڵاتداری ئێران، بنەماڵەكانیان ڕووبەڕووی "توندوتیژی و ئەشكەنجە" دەبنەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.