Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 18:29

نیشانەیەكی شەوانە هۆشداری لە ئەگەری شێرپەنجە دەدات.. پشتگوێی مەخە

کوردستان TV
100%

مرۆڤەكان زۆر شت لەبارەی نیشانەكانی شێرپەنجە دەزانن، بۆیە كاتێك یەكێكیان دەبینن تووشی دڵەڕاوكێ دەبن، بەڵام ڕەنگە گرنگی بە شتێك نەدەن كە لە ماوەی شەودا ڕوودەدات، لەكاتێكدا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان.
شارەزایانی تەندروستی ئاماژە بەوەدەكەن كە ئارەقەكردن لە شەودا لەنێو ئەو نیشانانەدایە كە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ كۆمەڵێك نەخۆشی شێرپەنجە كە پێویستیان بە دەستنیشانكردنی پێشوەختە هەیە بۆ ئەوەی هیوای چاكبوونەوە و وەڵامدانەوەی چارەسەر بەرزبكاتەوە.
لیستی ئەم شێرپەنجانە بریتین لە شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی جگەر، شێرپەنجەی ئێسك و ئەوەی لە پزیشكیدا بە شێرپەنجەیی میزۆتێلیۆما و "گرێی شێرپەنجەیی" ناسراوە.
بەپێی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، زانراوە كە جەستەی مرۆڤ بۆ ئەوەی خۆی سارد بكاتەوە پەنا بۆ ئارەقكردنەوە دەبات و هەر بۆیەش، ئەم دەردراوانە ڕەنگە وەك ئاماژەیەك بۆ بوونی نەخۆشییەك لە مرۆڤدا بێت.
لە ئێستادا توێژەرانی پزیشكی نازانن بە تەواوی هۆكارە بۆ ئەوەی هەندێك جۆری شێرپەنجە ببنە هۆی ئارەقكردنەوەی شەوانە، بەڵام ڕەنگە هەوڵی جەستە بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو وەرەمە.
هەروەها بە گوتەی شارەزایان ئەگەری ئەوە هەیە، ئارەقكردنەوە بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنەكانی مرۆڤەوە بێت لە ئەنجامی تووشبوون بەو نەخۆشییە شێرپەنجەییەدا.
بەڵام ئارەقكردنەوە لە شەودا یان تەنانەت لە ڕۆژدا مەرج نییە نیشانەی شێرپەنجە بێت، بەڵكو ڕەنگە ئاگاداری زۆرێك لە نەخۆشییە تەندروستییەكانی دیكە بێت كە هەندێكیان مەترسیدار نین.
ماڵپەڕی خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی لە بەریتانیا باس لەوە دەكات كە ئاساییە مرۆڤ ئارەق بكاتەوە لە شەودا، ئەگەر ئەمە بەهۆی پلەی گەرمی ژووری نوستن یان سروشتی ئەو جلوبەرگانە بێت كە لەبەر كرابوون، “بەڵام بابەتەكە جیاوازە ئەگەر ئارەقكردنەوە ڕووبدات ، سەرەڕای خەوتن لە ژوورێكدا كە پلەی گەرمی ئاسایی بێت یان تەنانەت ساردیش بێت.
سەرچاوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە ڕەنگە ئارەقكردنەوە بەهۆی خواردنی هەندێك دەرمانی وەك دژە خەمۆكییەوە بێت، ئەمە جگە لە نەبوونی خوێنبەربوونی سوڕی مانگانە، دڵەڕاوكێ، دابەزینی شەكری خوێن، یان بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و خواردنەوەی كحول.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.