Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 13:50

ئامانجی سەردانەکەی سوودانی بۆ ئێران ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ تاران ئاشکرا کرد و  بڕیارە تاوتوێی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بکرێت.

ناسڕ کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە محەمەد شیاع سوودانی لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی تاران دەکات.

ڕاشیگەیاند: ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبارەی پرسە ئابووری، بازرگانی، سیاسییەکان و لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

کەنعانی باسی لەوەش کرد کە بڕیارە دۆسیەی ئاو، سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات و بۆردومانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ سوودانی تاوتوێ بکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران و عێراق پرسی هاوبەشی زۆریان هەیە و هیوادارم ئەم سەردانە یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.