Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 15:29

نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی خۆی لەمساڵدا دابەزی

کوردستان TV
100%

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی 11ـی 2022 زیاتر لە 2 دۆلار دابەزی، ئەمەش دوای ناڕەزاییەتییەکان لە چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە، بەهۆی سنووردارکردنی توندی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەمەش نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوو دابەزی.

له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ دووشەممە نرخی نه‌وتی برێنت 2.16 سەنت واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 2.6% دابەزی و گەیشتە 81.47 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.

نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش بە ڕێژەی 2.08 دۆلار واتە بە ڕێژەی 2.7% دابەزی و گەیشتە 74.20 دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.