گرێبەستی یاریزانێکی تۆپی پێی یانەی فەنەرباخچەی تورکی بەهۆی لایککردن و نووسینی (هەر بژی) بۆ ئاڵای کوردستان، هەڵوەشێنرایەوە.
عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری هەدەپە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: یانەی فەنەرباخچە گرێبەستی یاریزان ئۆزان سونجاکی هەڵوەشاندەوە، بەهۆی پشتیوانیکردن و لایککردنی ئاڵای کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.
ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە جەختی کردۆتەوە کە بەم جۆرە ناتوانن کۆتایی بە واقیعی کورد و کوردستان بهێنن.
ئۆزان سونجاک کوردی کوردستانی تورکیایە و خاوەن ڕهگهزنامهی ئهڵمانییه، پێشتر له یانهی SSV Reutlingen ئهڵمانی یاریی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.