Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:56

شاندی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی 11ـی 2022، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا سەردانی بەغدایان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی حکوومەتی فیدراڵی کە هەریەک لە محەمەد تەمیمی، وەزیری پلاندانان و تەیف سامی، وەزیری دارایی حکوومەتی فیدراڵ و کارمەندانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی هەردوو وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم تێیدا ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ـی فیدراڵی کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی ساڵی 2023ـی حکوومەتی فیدراڵی کراو بیروبۆچوونەکان گفتوگۆی لەسەرکرا، بڕیاریش درا لیژنەیەک لە نێوان هەردوولا پێکهێنرێت و دەست بەکارەکانی خۆی بکات.

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕی، لەسەر بنەمای دەستوور، تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندنەوە و لەنێویشیاندا کێشەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.