Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 02:10

شه‌پۆڵی بارانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سوودی بۆ ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی هه‌بووه‌؟

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دایه‌وه‌ كه‌ ئایا شه‌پۆڵی بارانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سوودی هه‌بووه‌ یاخود نا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت "شەپۆلی بارانی چەند ڕۆژی رابردوو کاریگەری بەرچاوی لەسەر زیادبوونی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی ئاوی سەر زەوی هەبووە".

ده‌شڵێت "بەڵام سه‌باره‌ت به‌ ئاوی ژێر زەوی، به‌هۆی ئه‌م بارانانه‌وه‌ هیچ زیادبوونێک تۆمار نەکراوە".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "بارانی باریوی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بەشێکی گەورەی پێداویستی ئاویی ئاودێری بەرووبوومە زستانییەکانی دابین کرد".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەم گۆرانکاریانە کاتییە و ئەگەری بەردەوامی گۆرانکاری تێدا هەیە لە وەرزی ئێستادا.

له‌م خشته‌ی خواره‌وه‌شدا زانیاری له‌باره‌ی زیادبوونی ڕێژه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی خراوه‌ته‌ڕوو:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.