Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 04:00

مۆندیالی قەتەر.. کۆریای باشوور و غانا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

کوردستان TV
100%


سبەی دووشه‌ممه‌28ی11ی2022، لە گەڕی دوومی قۆناغی کۆمەڵەکان لەچوارچێوەی مۆندیالی قەتەردا، هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و هەڵبژاردەی غانا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لە میانی یارییەکانی جامی جیهانیی "FIFA" 2022 لە قەتەر، سبەی لە کۆمەڵەی Gدا، هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و هەڵبژاردەی غانا کە لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکاندا نەیانتوانی تامی بردنەوە بکەن، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

یارییەکە کە لە یاریگای شاری فیرکاریی بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر 4ى ئێواره‌ بە کاتی هەرێمی کوردستان بە فیکەی ناوبژیوانی بەریتانی، ئەنتۆنی تایلۆر دەست پێ دەکات.

کۆریای باشوور لە یەکەم یاریدا لەگەڵ ئۆرۆگوای بەبێ گۆڵ یەکسان بوو، غاناش بە ئەنجامی 3-2 بە هەڵبژاردەی پورتوگال دۆڕا.

دوو هەڵبژرادەکە بۆ یەکەمین جارە لە مۆندیالدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لەکاتێدا غانا لە کۆی چوار یاری دۆستانە کە پێشتر ئەنجامدراوە، سێ یاری بردووەتەوە، کۆریای باشوور تەنیا لە یەک یاریدا سەرکەوتنی تۆمار کردووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.