Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 07:52

حكومەتی عێراق نرخی ئینتەرنێت و كارتی مۆبایلی دابەزاند

کوردستان TV
100%

نرخی ئینتەرنێت بەهەموو جۆراەكانییەوە بەڕێژەی (20%)، لە 1/12/2022 كەمدەكرێتەوەو هەر كۆمپانیایەكیش ڕێنماییەكان پێشێل بكات، ڕووبەڕووی لێكەوتەی یاسایی دەبێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوێكی راگەیاندنی وەزارەتی پەیوەندییەكان، هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق، نوسراوێكی بەپەلەی ئاراستەی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بەهەموو جۆرەكان و بە تەكنەلۆجیای جۆراوجۆر كرد ، بۆ كەمكردنەوەی نرخەكان بەڕێژەی (20%)، لە 1/12/2022.
هەروەها وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق، جەختی لەوە كردەوە كە هەر كۆمپانیایەك بێت ڕێنماییەكان پێشێل بكات، ڕووبەڕووی لێكەوتەی یاسایی دەبێتەوە.
بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتەكە، نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بە رێژەی لە سەدا 20 كەمدەكرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.