Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:35

سۆمۆ: نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوو لە نێوان 85 تا 95 دۆلار دەبێت

کوردستان TV
100%

سەعدون موحسن، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ و نوێنەری عێراق لە ئۆپێك،  بە عێراقی نیوزی ڕاگەیاندووە كە بڕیارەكەی ئۆپێك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە سەقامگیركردنی بازاڕە جیهانییەكان و كەمكردنەوەكە هەموو وڵاتانی لەخۆگرتبوو بە ڕێژەی جیاواز و بەپێی بڕی بەرهەمەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپێك پڵەس ڕۆژانە 43 ملیۆن بەرمیل بەرهەم دەهێنێت، ڕێژەی ئەوەی عێراق بەرهەمی دەهێنێت 11%ی ئەو ڕێژەیە، هەر بۆیەش هەمان ڕێژەی كەمبوونەوەیە بە بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل.
هێمای بۆ ئەوەش كرد كە عێراق بە پێی ئەم كەمكردنەوەیە هەناردەی كەم نەكردەوە، بەڵكو بەرهەمی ناوخۆی كەم كردەوە و وەبەرهێنانی لە بەرزبوونەوەی نرخەكان كرد بە سەقامگیركردنی ڕێژەی هەناردەكردن، ستراتیژێك كە سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی داهاتی دارایی بەرز.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: گرووپی ئۆپێك پڵەس هەر دوو مانگ جارێك كۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی بازاڕی جیهانی لە ڕووی دابینكردن و خواستەوە، هەروەها هەڵاوسانی توند هەیە بەهۆی كاردانەوەكانی پەتای كۆرۆنا و خاوبوونەوەی ئابووری جیهانی و جەنگی ڕووسیا و ئۆكراینا ، كە بارگرانی بۆ سەقامگیری نرخەكان زیاد كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بڕیارێكی داهاتوو سەبارەت بە پاراستنی كەمكردنەوەی ئێستا، زیادكردنی كەمكردنەوەیەكی نوێ، یان زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنراو، ڕەچاوی دۆخی بازاڕ دەكات و ئامانجی دروستكردنی هاوسەنگییە، كۆبوونەوەی گروپی ئۆپێك پڵەس لە 3-4ی كانوونی دووەمدا هەیە ، كە لێكۆڵینەوە لە دۆخی ئێستا دەكات و بڕیاری هاوسەنگ دەردەكات.
سەبارەت بە چاوەڕوانییەكانی نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوودا، موحسن گوتی، تێكڕای نرخی ئەمساڵ گەیشتووەتە 97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەمەش نرخێكی باشە، بەپێی خەمڵاندنی شارەزایان، نرخی ساڵی داهاتوو لە نێوان 85-95 دۆلار و ڕەنگە كەمتر بێت. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.