Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 03:26

سەرۆكی كۆریای باكوور: ئامانجمان ئەوەیە بەهێزترین هێزی ئەتۆمی جیهانمان هەبێت

کوردستان TV
100%

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، میدیای وڵاتەكە لە زاری كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكورەوە بڵاویكردەوە، ئامانجی كۆتایی وڵاتەكەی ئەوەیە كە بەهێزترین هێزی ئەتۆمی جیهان هەبێت.
میدیاكان باسیان لەوە كردووە كە لێدوانەكانی سەرۆكی كۆریای باكوور لە كاتی پلەی بەرزكردنەوەی دەیان ئەفسەری سوپا هاتووە كە لەم دواییانەدا بەشدارییان لە هەڵدانی گەورەترین مووشەكی بالیستیكی وڵاتەكەدا كردووە.
ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە هات كە كیم سەیری تاقیكردنەوەی هەڵدانی مووشەكی نوێی بالیستیكی نێوان كیشوەری هواسۆنگ-17ی كرد و هەفتەی ڕابردوو سوێندی خوارد كە بە چەكی ئەتۆمی بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە ئەتۆمییەكانی ئەمریكا بداتەوە.
لە فەرمانی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران، كیم ئاماژەی بەوە كردووە كە بنیاتنانی هێزی ئەتۆمی ئامانجی پاراستنی كەرامەت و سەروەری وڵات و گەلە بە شێوەیەكی متمانەپێكراو، هەروەها ئامانجی كۆتایی وڵات خاوەندارێتی بەهێزترین هێزی ستراتیژیی جیهانە، كە دەسەڵاتی ڕەهایە، كە لە ماوەی سەدەیەكدا نەبینراوە.
كیم ئاماژەی بەوەشكردووە، زانایانی وڵاتەكەی بازدانێكی سەرنجڕاكێشیان بۆ پێشەوە لە پەرەپێدانی تەكنەلۆژیای دانانی سەری ئەتۆمی لەسەر مووشەكی بالیستیك ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی بچنە ناو وردەكارییەكانەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.