Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 15:24

لە هەولێر یادی سێ هونەرمەندی كوردستان دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، ڕۆژی دووشەممە 28ـی 11ـی 2022 یادی سێ هونەرمەندی ناوداری کوردستان دەکاتەوە.

لە بانگهێشتنامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر هونەردۆستان بانگهێشت دەکات بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی یادێک بۆ هەر سێ هونەرمەندی دێرین و ڕەسەنی كورد (فوئاد ئەحمەد، شەماڵ سائیب، تەحسین تەها)، كە تەمەنێكی زۆریان لە خزمەتکردنی موزیک و گۆرانی کوردی بردەسەر و تاوەکو ئێستاش هونەرەکەیان بەزیندوویی ماوەتەوە.

هەر لە بانگهێشتنامەکە ئاماژە بە کاتی ڕێوڕەسمەکە دراوە، لە کاتژمێر 04:30ـی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە هۆڵی رۆشنبیری - ڕێگەی  كەركووک ڕێوڕەسمەکە بەڕێوە دەچێت.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.