نێیمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌هۆی پێكان به‌شداری له دوو یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ناكات.
نێیمار له یه‌كه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له جامی جیهان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیا دووچاری پێكانی قاچی هات و له خوله‌كی هه‌شتا یاریگای جێهێشت، دواتر تیمی پزیشكی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ڕایگه‌یاند كه نێیمار پێكانی له به‌سته‌ره‌كانی كۆزینكی هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌وه له هه‌ردوو یاری داهاتووی به‌ڕازیل له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیال له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی سویسرا‌و كامیرۆن یاری ناكات.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی تیمی پزیشكی به‌ڕازیل، یاریزان دانیلۆ به‌هه‌مان شێوه دووچاری پێكان هاتووه‌و ئه‌ویش به هاوشێوه‌ی نێیمار له دوو یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهان داده‌بڕێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.