Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 00:58

زێلێنسكی: لە ناوچە جیاوازەكانی ئۆكراینادا 12 ملیۆن هاوبەش بێ كارەبا بوون

کوردستان TV
100%

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، رایگەیاند، چاككردنەوەی ژێرخانی وزە كە بەهۆی هێرشەكانی رووسیا زیانیان بەركەوتووە، یەكێك دەبێت لە ئەركە هەرە گرنگەكانیان لەم هەفتەیەدا.
زێلێنسكی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تێلگرام پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی بە ئاماژەدان بەوەی كە بەهۆی هێرشە مووشەكییەكانی رووسیا بۆسەر ژێرخانە گرنگەكانی وزە لە ناوچە جیاوازەكانی ئۆكراینادا 12 ملیۆن هاوبەش بێ كارەبا بوون، رایگەیاند كە لە ئەنجامی كارەكانی چاككردنەوەدا، كارەبا بۆ نزیكەی شەش ملیۆن هاوبەش گەڕێندراوتەوە.
سەرۆكی ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە پچڕانی كارەبا لە ناوچەكانی كیێڤ، ئۆدێسا، دنیپرۆ، ڤینیسا و لڤیڤ-ی وڵاتەكەی بەردەوامە، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو توانای خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی بە زووترین كات چارەسەریی كێشەكان بكەن.
زێلێنسكی بە ئاماژەدان بەوەی كە كارەكانی چاككردنەوەی ژێرخانی وزە، بەردەوامە، گوتی: ئەركی سەرەكیمان لەم هەفتەیەشدا، وەك رۆژانی دیكە وزەیە.
زێلێنسكی لە كۆتایی پەیامەكەیدا، بانگەوازی لە خەڵكی وڵاتەكەی كرد كە كارەبای كەمتر بەكاربهێنن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.