Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 21:26

هاری كین پشكنینی پزیشكی بۆ پاژنەی قاچی كرا

کوردستان TV
100%


هاری كین هێرشبەرو گۆڵكاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پشكنینی پزیشكی بۆ پاژنەی قاچی كرا، لە یەكەم دەركەوتنی كین له‌ مۆندیالی قه‌ته‌ر لە بەرامبەر هەلبژاردەی ئێران، یاریزانه‌كه‌ رووبەرووی بەریەك كەوتنێكی بەهێز بووەوه‌و بەو هۆیەوە ڕاهێنەر كالۆم ویلسۆنی هێنایە شوێنی، دواتر تیمی پزیشكی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پشكنینی پاژنەی قاچی بۆ كین ئەنجامدا بەمەبەستی دڵنیابوون لە باری ته‌ندروستی یاریزانه‌كه‌.
 هاوكات گاریت ساوسگیت ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاشكرایكرد كه‌ مەبەست لە گۆڕینی كین لەپێناو پاراستنی بوو بۆ یاریەكانی داهاتوو، ساوسگیت گوتیشی یاری بەرامبەر ئێران لە بەرژەوەندی تیپه‌كه‌مان مسۆگەر گردبوو، بۆیە نەمویست سەركێشی بەم یاریزانە بكەم.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.