Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 07:05

سبەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئەمریکا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی جامی جیهانیی "FIFA" قەتەر 2022دا، سبەی هه‌ینی 25ى11ى 2022 هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئەمریکا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

رووبەڕووبوونەوەکە کاتژمێر 10ى شه‌و  لە یاریگای ئەلبەیت بەڕێوەدەچێت و لەلایەن ناوبژیوانی ڤێنێزوێلایی، ژیزو ڤالێنزوێلاوە بەڕێوە دەبرێت.

ئینگلتەرا لە یەکەم یاریی ئەم گرووپەدا، بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئێرانی بردەوە و ئەمریکا لەگەڵ وێڵز بە تۆمارکردنی یەک گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ یەکسانبوون.

ئەگەر ئینگلتەرا بتوانێت سەرکەوتن لە یارییەکەی سبەیدا بەدەست بهێنێت، ئەوا دڵنیا دەبێتەوە لەوەی دەتوانێت ئەم قۆناغە ببڕێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.