Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 12:41

بوومەلەرزەیەكی بەهێز توركیای هەژاند

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD) رایگەیاند كە كاتژمێر 04:08، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5،9 پلە، قەزای گۆلیاكا سەربە پارێزگای دوزجەی هەژاند.
هەروەها سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو دەڵێت: لە دوای بوومەلەرزەكەی گۆلیاكا، 18 پاشەلەرزە روویان داوە، بۆ كۆنترۆڵكردنی رەوشەكەش كارەبای ناوچەكە بڕدراوە.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری تەندروستیی توركیا رایگەیاند: تا ئێستا لە دوزجە 22 بریندارمان هەیە، دۆخی یەكێكیان كە لەبەرزییەوە خۆی هەڵداوە، سەختە. 
هەروەها جەودەت ئاتای، پارێزگاری دوزجە، رایگەیاند: بەهۆی بوومەلەرزەكەی گۆلیاكاوە بۆ ماوەی یەك رۆژ پشوویان لە قوتابخانەكان راگەیاندووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.