تێنسزانی به‌ناوبانگی سڕبی نۆڤاك دیۆكۆڤیچ نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی جامی نیتۆی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ده‌ستهێنا كه دوایین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی تێنسزانانی پیشه‌گه‌ری جیهان بوو له ئاستی پیاوان و له شاری تۆرینۆی ئیتاڵی به‌ڕێوه‌چوو.
له یاری كۆتاییدا، دیۆكۆڤیچ به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له كاسپێر ڕوودی نۆروێژی برده‌وه، یاریه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و سیی و سێ خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، شه‌ش سێ بوو.
به‌م بردنه‌وه‌ش دیۆكۆڤیچ نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی بۆ شه‌شه‌م جار له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌م ژماره‌یه‌ش هاوتای نازناوه‌كانی ڕۆجێر فیدرێری سویسریه له‌م پاڵه‌وانێتیه، هاوكات دیۆكۆڤیچ له پله‌ی هه‌شته‌مه‌وه سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان، كاسپێر ڕوودیش له پله‌ی چواره‌مه‌وه سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند.
دیۆكۆڤیچ نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی جامی نیتۆی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.