Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:08

واشنتۆن: دژی هەر كردەوەیەكی سەربازیین كە سوریا ناسەقامگیرو سەروەری عێراق پێشێل بكات

کوردستان TV
100%

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، ئەمریكا دژایەتی هەر كردەوەیەكی سەربازی دەكات كە دۆخی سوریا ناسەقامگیر بكات، ئاماژەی بەوەشكرد، واشنتۆن ئەنقەرەی لە نیگەرانییە جدییەكانی خۆی لە كاریگەرییەكانی هێرشێكی لەو شێوەیە لەسەر ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش ئاگاداركردووەتەوە.
لەو بارەیەوە وتەبێژێك بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە وەڵامی پرسیارێكدا گوتی: ئێمە داوامان لە توركیا كردووە كە ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە ئەنجام نەدات، هەروەك چۆن داوامان لە هاوبەشە سوورییەكانمان كردووە كە هێرشەكان ئەنجام نەدەن و پەرە نەدەن.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گوتیشی:: ئێمە بەردەوامین لە دژایەتیكردنی هەر كردەوەیەكی سەربازی كە دۆخی سوریا ناسەقامگیر بكات یان سەروەری عێراق پێشێل بكات لەڕێگەی ئەو كارە سەربازییانەی كە لەگەڵ حكومەتی عێراق هەماهەنگ نەكراون.
هەروەها دژی هێرشەكانی ئەم دواییەی باشووری توركیا دەوەستینەوە كە دەوترێت لە ئەنجامدا چەند كەسێكی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.