Erbil 7°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 08:07

لە هێرشەكەی توركیا بۆ سەر كوردستانی سووریا 11 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

لەو هێرشەی شەوی ڕابردوو كە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر كوردستانی سووریا ئەنجامدرا،11 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.

بەیاننامەیەك كە لەلایەن فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ - باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوكراوەتەوە ڕای دەگەیێنێت، شەوی ڕابردوو سوپای توركیا لە گوندی (تەقل بقل)ی سەر بە شاری دێریك بە فڕۆكە جەنگییەكانی خۆی كۆمەڵكوژییەكیان لە دژی گەلەكەمان ئەنجام دا و لە ئاكامدا 11 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.

بەیاننامەكە جەختی لەمەشكردۆتەوە كە ئەم ئامانجە تاوانكارییانە كاریگەرییان لەسەر هەموو گەلەكەمان هەیە، جگە لە بەڵگەی تیرۆری دەوڵەتی داگیركەری توركیا هیچی تر نین.

هەروەها لە بەیاننامەكەی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ - باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا هاتووە: ئێمە لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم ئامانجە بەربەرییانە لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر ناوچەكانمان، ئیرادەی هێزەكانمان و ئیرادەی گەلەكەمان بێ هیوا ناكەن، هەروەها داوا لە هەموو وڵاتان دەكەین كار بكەن بۆ دەربڕینی هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر ئەم كردەوە تاوانكارییە و ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییە بەردەوامە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.