Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 22:22

ڕوونکردنەوەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەسەر هەناردەکردنی چەک بۆ ئێران دەدات و ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە.

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت هەواڵی چەند ماڵپەڕێکی ئێرانی لەسەر زاری جۆن بۆڵتن سەبارەت بە هەناردەکردنی چەک لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران ڕایگەیاند: سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێبنەمایە ڕەت دەکەینەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

چەند ماڵپەڕێکی هەواڵی ئێران، هەواڵێکیان لەسەر زاری جۆن بوڵتن، کە ئێستا هیچ پۆستێکی حکوومی و فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە بڵاو کردووەتەوە کە گوایە چەک لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە ڕەت دەکاتەوە کە چەندین جارە دووبارە دەکرێتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێک بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

19ـی 11ـی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.