حه‌فته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆ له هه‌ولێر كۆتایی هات كه ماوه‌ی حه‌فت رۆژه له ھه‌ولێری پایته‌خت به به‌شداری 15 گرووپی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بوو.
دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌كانی فێستیڤاڵ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌ران، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر، ده‌رھێنه‌ر، سینۆگرافیا و باشترین نمایش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو:
باشترین ئه‌كته‌ری كچ درا به "ره‌یحانه ره‌زی" له شانۆگه‌ری "مانسته‌ر" له وڵاتی ئێران.
باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ درابه " محه‌مد شوقی " له شانۆگه‌ری "روبه" له وڵاتی تونس.
باشترین سینۆگرافیا ده‌رابه "شیراز " له شانۆگه‌ری "شه‌وگار گۆرانی خۆی ئه‌ڵێت" هه‌ولێر، كوردسان.
باشترین ده‌رهێنان درا به "ڕاڤیار نه‌وزاد و هێدی ئیسماعیل" له شانۆگه‌ری " سروودێك بۆ ئێكاروس" هه‌ڵبجه ،كوردستان
باشترین نمایش درابه "ئه‌لبێرت كامۆس" له شانۆگه‌ری "كالیگۆلا" له وڵاتی ئۆكرانیا.
شایانی باسه رۆژی شه‌ممه 12-11-2022 حه‌فـــته‌مین فێستــیڤاڵی نێــوده‌وڵه‌تــیی هه‌ولــێر بۆ شـــانۆ له هۆڵی پێشه‌وا كاتژمێر 6ی ئێواره ده‌ستی پێكرد ، بۆماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام بوو.
ئا- كامران
به‌دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان كۆتایی به‌شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ هات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.