Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 04:04

تایلۆر فریتزی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی نیتۆ بۆ پیاوان

کوردستان TV
100%


لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیاو لە درێژەی ڕكابەریەكانی پاڵەوانێتی نیتۆ لە یاری تێنسی سەرزەوی كە دوایین پاڵەوانێتی ئەم وەرزەی تێنسزانانی پیشەگەری جیهانە لە ئاستی پیاوان، تایلۆر فریتزی ئەمەریكی و پۆلێنكراوی نۆیەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان دووەم سەركەوتنی لە گڕوپی سەوزی پاڵەوانێتیەكە بەدەستهێناو بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك لە فیلیكس ئوگێری كەنەدی و پۆلێنكراوی شەشەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە.
 یاریەكە ڕووبەڕوو بوونەوەیەكی بەهێزی لە نێوان هەردوو یاریزان بەخۆوە بینی كە بۆ ماوەی دوو كاتژمێرو چل وحەوت خولەك درێژەی كێشاو ئەنجامی كۆمەڵەكان حەوت شەش، شەش حەوت، شەش دوو بوو، بەم بردنەوەش فریتز خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.
 


                                                          

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.