Erbil 7°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 08:32

ده‌ستگیركردنی 15 تیرۆریستی داعش له‌ عێراق ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی 15 تیرۆریستی داعشی له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی وڵات ڕاگه‌یاند.

ده‌زگای ئاسایی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان و دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر، له‌ چه‌ند ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق توانرا 15 تیرۆریستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكرێ.

ڕاشیگه‌یاند: تیرۆریسته‌كان به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، دیاله‌، ئه‌نباڕ و سه‌ڵاحه‌دین و واسیت ده‌ستگیركراون.

ده‌زگای ئاسایی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ئه‌نجامدراون و په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌كانیش ڕه‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندار كراون بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ریان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.