سێیەم رۆژی كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی-كوردستان لە دهۆك دەستی پێ كرد.
هەریەك لە عەبدولـله‌تیف رەشید ، سەرۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نوێنەری 80 وڵات بەشداری لە سێیەم رۆژی كۆڕبەندەكەدا دەكەن.
لە میانی سێیەم رۆژی كۆڕبەندەكەدا، زنجیرەیەك پانێل لەبارەی پرسەكانی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدەرێن.
لە میانی سێیەم رۆژی كۆڕبەندەكەدا، مه‌لا به‌ختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی له‌باره‌ی به‌شداری كورد و داخوازی و مافه‌كانی كورد له حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی سودانی رایگه‌یاند: كات كهممه و عێراق كێشه‌ی زۆره ، كاتیش كه‌م دراوه به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به ساڵیش مه‌حاڵه كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر ببن.
مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند: به‌س دادگای دزه‌كانی عێراق بكرێت ماوه‌ی دوو ساڵمان ده‌وێت، به‌جۆرێك ئه‌وه‌نده دز زۆره له‌عێراق ده‌بێت ماوه‌ی ساڵانێك دابندرێت تا دادگایی بكرێن.
مه‌لا به‌ختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌عێراق وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكان مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرێت بۆیه مه‌حاڵه پاكبوونه‌وه‌یان به‌ساڵیش تا دزه‌كان دادگایی بكرێن.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقیشه‌وه كه واداده‌نرێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئێستای عێراق ده‌كات، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: من پێم سه‌یره عێراق وا دایده‌نێت به‌هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته حه‌ڵی كێشه‌كانی ده‌كات، ئێ خۆ ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوو كه بینیمان چی ڕوویداوه و بارودۆخیان چۆنه.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند: تهوازونێكی سێیینه له‌عێراقدا هه‌یه، كه ئه‌ویش گۆشه‌یه‌كی سونه‌یه، گۆشه‌یه‌كی شیعه‌یه ، گۆشهیهكیشی كورده، ئه‌م تهوازوونهش سێینهش دهستوریشی پێ نووسراوه، كه له ئه‌ساسیشدا به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره مافی هه‌مووانی تێدایه كه به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێت كورد و شیعه و سوننته مافه‌كانیان چیه له‌عێراق پێبدرێت.
ههروههها گوتیشی، ئه‌وه‌ی له‌رابردووش روویداوه جێگای نیگه‌رانییه له‌كاتێكدا، ده‌ستوور به‌رێككه‌وتنی نێوان هه‌ر سێ لایه‌نه نووسراوه، بینیمان كاتێك سوننه كه‌مێك لاواز بوو، هه‌ڵسان لاوازتریان كرد، كه سوننه‌یان لاواز كرد پێیان وابوو به ئاسانی ده‌توانن كوردیش لاواز بكه‌ن هاوشێوه‌ی سوننه، ئیتر له‌كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیكه تاقیان كردینه‌وه، كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌یان بۆ دروست كردین لهرٍێگای شه‌ڕو رێگای دیكه‌وه، به‌ڵام كورد توانی به به‌رگری و به‌هێزی خۆی دووباره خۆی له‌و پێگه‌یه سیانیهدا دابڕژێته‌وه و به لایه‌نێكی سه‌ره‌كی كه له‌عێراقدا هه‌یه ئه‌ویش كورده و مافی خۆیه‌تی بگات به‌ماف و داوا ڕه‌واكانی.
هه‌روه‌ها گوتیشی، عێراق ناتوانێ هه‌ژموونی دیموكراسی زاڵ بكات به‌سه‌ر ئه‌نتی دیموكراسییه‌كانی عێراقدا ، تا ئێستا هێزی تێكده‌ر و هێزی شه‌ڕخواز و هێزی كێشه دروست كه‌ر له‌عێراقدا تا ئێستا ئه‌وانه به‌هێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.