دوای ئەوەی ستیڤ جۆبس جێگەی خۆی لە جیهانی تەكنەلۆژیادا تۆماركرد، میراتێكی نوێ كە بەجێی هێشتووە شوێنپێی خۆی دەهێڵێتەوە و لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە ژمارەیەكی پێوانەیی فرۆشرا،ئەمیش "نەعل "ی بیركنستۆكس-ە كە بە باشی بەكارهێنراوە.
نەعلە ئەڵمانییە دڵخوازەكانی ستیڤ جۆبس كە لە نێوان ساڵانی 1970 بۆ 1980 بەكاری هێناوە، تا 220 هەزار دۆلار فرۆشراوە، كە بەرزترین نرخە بۆ هەر سەندەلێك كە تا ئێستا لە زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشرابێت، بەپێی خانەی زیادكردنەكە.
نەعلەكە كە لە ئێستادا نرخەكەی تەنها نزیكەی 125 دۆلارە، پێشبینی دەكرا بە نزیكەی 60 هەزار دۆلار بفرۆشرێت، بەڵام پێڵاوەكە كڕیارێكی نەناسراوی دۆزییەوە و نرخی كۆتایی 218 هەزار و 750 دۆلاری داوە.
شایانی باسە نەعل یان سەندەڵ بەزمانی عەرەبییە و بەزمانی كوردی بە نەعل دەگوترێت "ناڵ سۆل" واتە پێڵاوی سڤك كە بە سەر پێوە دەكرێ.
لە زیادكردنێكی ئاشكرادا نەعلێكی دامەزرێنەری “ئەپڵ” بە 218 هەزار دۆلار فرۆشرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.