Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 12:45

هونه‌رمه‌ند " كاروان حه‌لاق" له‌گه‌ڵ ئۆركێسترایه‌كی جیهانی چه‌ندین كۆنسێرت سازده‌كات

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و ژه‌نیاری كورد" كاروان حه‌مید حه‌لاق" وه‌كو ئه‌ندامی ئۆركێسترای فه‌نفارای هۆڵه‌ندی، به‌شداری زنجیره‌ كۆنسێرتێك  ده‌كات.
ئۆركێسترای فه‌نفارای هۆڵه‌ندی ، له‌ یادی سه‌دساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا زنجیره‌ كۆنسێرتێك له‌ شاره‌كانی وڵاتی هۆڵنه‌دا ساز ده‌كات ،هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی و ژه‌نیاری كورد"كاروان حه‌لاق"وه‌كو ئه‌ندامێكی ئه‌و ئۆركێسترایه‌ به‌شداری كۆنسێرته‌كان ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی به‌شداری كردنی له‌ كۆنسێرته‌كان هونه‌رمه‌ند "كاراوان حه‌لاق" به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی  وڵاتانی جیهان  به‌ شداری ئه‌م كۆنسێرته‌ بوون وه‌كو چین، ئۆكرانیا،كوردستان و ئێران ،هۆڵه‌ندا .. له‌گه‌ڵ چه‌ندوڵاتیتر، منیش وه‌كو نوێنه‌ری كوردستان به‌جلوبه‌رگی كوردی و به‌دانانی ئاڵای كوردستان له‌ ته‌ك ئاڵاكانی وڵاتان به‌شداربوو".
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌لاق وتی" ئه‌م كۆنسێرتانه‌ بۆ چه‌ندین مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت ، یه‌كه‌مین كۆنسێرتیش له‌  12-11- 2022 له‌ شاری هێمستێد به‌رێوه‌چوو،منیش به‌ چه‌ندین گۆرانی كوردی به‌شدار بووم".
له‌ كۆتاییدا هونه‌رمه‌ند" كاروان حه‌لاق" له‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" زۆر خۆش حاڵ بووم وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی كورد به‌شداری ئه‌م كۆنسێرتانه‌ده‌كه‌م، زیاتریش خۆش حاڵ بووم كاتێ ئاماده‌بووان به‌شداری كاریگه‌ریان هه‌بوو له‌ كۆنسێرته‌كه‌دا".  
ئێمه‌ش،هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ هونه‌رمه‌ند "كاروان حه‌مید حه‌لاق" ده‌خوازین.
ئا- كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.