Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 07:52

مرۆڤ لەدوای نیوسەدە جارێكی دیکە دەگەڕێتەوە سەر مانگ

کوردستان TV
100%

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسا، مووشەکێک هەڵدەداتە سەر مانگ، بەمەش دابڕانی نیوسەدەی مرۆڤ لەسەر مانگ کۆتایی دێت.

50 ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ گەشتی بۆ سەر مانگ ئەنجام دا، بیل نێڵسن، سەرۆکی ناسا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: دوای 50 ساڵ دەگەڕێینەوە سەر مانگ، ئێمە دەتوانین لەوێ بمێنینەوە، بخوێنین، کار بکەین، داهێنان و پەرەپێدان لە تەکنەلۆژیا، سیستەم و ئۆتۆمبێلی نوێ بکەین، تاوەکو دەگەینە سەر هەسارەی مەریخ.

سەرۆکی ناسا گەڕانەوە بۆ سەر مانگ بە گەشتێکی گرنگ و مێژوویی ناو دەبات، چونکە دوای نیوسەدە لە دابڕانی مرۆڤ جارێکی دیکە دەچێتەوە سەر مانگ.  

سەرەتای ئەم مانگە، کێشە تەکنیکییەکان و هۆکارەکانی کەشوهەوا لە فلۆریدا، هەڵدانی (ئارتێمیس 1)ـیان بۆ سەر مانگ دواخست؛ کە بە بەهێزترین موشەک دادەنرێت لە مێژووی ناسادا.

مووشەکەکە هەوڵ دەدات لە ماوەی 25 ڕۆژدا گەشتەکەی بەبێ هیچ سەرنشینێک بۆ سەر مانگ ئەنجام بدات، ئەمەش ڕێگەخۆشکەر دەبێت لە چوونی مرۆڤ بۆ سەر مانگ لە چوار ساڵی داهاتوو.

شارەزایان هۆکاری نەگەڕانەوەی مرۆڤ بۆ سەر مانگ لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا دەگەڕێننەوە بۆ تێچووی زۆری دارایی و پێویستیی بڕیاری سیاسی و پشتیوانی سەبارەت بەم بابەتە.

ناسا دوای گەشتەکەی ئەپۆڵۆ لە ساڵی 1969، 50 ساڵ پێش ئێستا، یەکەم گەشتی دەبێت بۆ سەر مانگ، بۆیە بە گرنگییەکی زۆرەوە لەم گەشتە دەڕوانرێت.

جیهان زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.