Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 12:16

بكوژە بێدەنگەكە.. یەك نیشانە كە ڕەنگە لە كاتی ڕۆیشتن دەربكەوێت

کوردستان TV
100%

بەباشی دەزانرێت كە بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ دەبێتە هۆی كۆمەڵێك كاریگەری لاوەكی ، لەوانە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “The Sun”ی بەریتانی، لە بنەڕەتدا كۆلیسترۆڵ پێویستە بۆ دروستكردنی خانە تەندروستەكان، دەشڵێت: كێشەكە لەوەدایە كە دەردەكەوێت و ئاستەكەی بەرز دەبێتەوە لە جەستەدا بەبێ ئەوەی نیشانەی ئاشكرای هەبێت، هەرچەندە كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستی زۆرە.
پشكنینی خوێن تاكە ڕێگایە بۆ ئەوەی بە وردی ئاستی كۆلیسترۆڵت بزانیت، لەوبارەیەوە پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن: ڕێژەی بەرزی كۆلیسترۆڵ لە "دیوارەكانی" خوێنبەرەكاندا كۆدەبێتەوە و ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ كەمبكاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دروستبوونی مەین یان گەشەكردنی كێشەكانی دڵ و سوڕی خوێن.
ئەوان ڕوونیان كردەوە كە بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ هەست بە "تاكە نیشانەیەك" بكات لە قاچەكانیدا، كە بە "نەخۆشی خوێنبەرە دەوروبەرییەكان" ناسراوە.
نەخۆشی خوێنبەرە دەوروبەرییەكان حاڵەتێكی باو و ئاساییە كە تیایدا تەسكبوونەوەی خوێنبەرەكان ڕۆیشتنی خوێن بۆ قاچەكان كەمدەكاتەوە.
لەگەڵ ئەم نەخۆشییەدا زۆرجار قاچەكان خوێنی پێویست وەرناگرن بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانیان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاری قاچەكان لەكاتی ڕۆیشتن (claudication).
شارەزایان ڕایانگەیاندووە كە ئەم ئازارە هەست پێدەكرێت، جا چ لە كاتی ڕۆیشتن، ڕاكردن، وەرزشكردن، یان تەنانەت سەركەوتن بەسەر پلیكانەكاندا.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.