کەمێک پێش ئێستا، لە کەرکووک تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەری هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و تاوەکو ئێستا ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، تیرۆریستانی داعش ئەمشەو هەینی 04ـی 11ـی 2022 لە گوندی غیدەی سەر بە شارۆچکەی داقووق تەقەیان لە سەنگەری هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لەگەڵ تیرۆریستانی داعش بەردەوامە.
جێی باسە، تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکان لە ئەنجامی ڕووبەڕوونەوەکەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لەگەڵ تیرۆریستانی داعش نەزانراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.