لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەست پێ دەکات و کوردستان تیڤی وادەی دەستپێکردنی پڕۆسەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 04ـی 11ـی 2022 دووەم ڕۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیارە کاتژمێر 09:00ـی ئەمشەو پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەست پێ بکات.
پڕۆسەی دەنگدان بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و 51 ئەندام بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵدەبژێردرێن، هەروەها 9 ئەندامی یەدەگیش هەڵدەبژێردرێن.
هاوکات هەر ئەمڕۆ هەینی بە پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە ڕەزامەندی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، کەریم شەنگالی، سەڵاح دەلۆ، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، فوئاد حوسێن، و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بوونە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.