Erbil 29°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:20

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کۆمیتەی ناوەندی کرایەوە

کوردستان TV
100%

لە دووەم ڕۆژی چواردەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەمێک پێش ئێستا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کۆمیتەی ناوەندی کرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی 04ـی 11ـی 2022 دووەم ڕۆژی چواردەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی کە بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیەکانی بۆ کۆمیتەی ناوەندی، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کۆمیتەی ناوەندی کرایەوە.

180 ئەندام خۆیان بۆ کۆمیتەی ناوەندی کاندید کردووە، کە تێیدا 51 ئەندام هەڵدەبژێردرێن و 9 ئەندامی یەدەگیش دەبێت.

پێشتر په‌یامنێری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ ئه‌مشه‌و هه‌ینی كۆتایی به‌ كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی ده‌هێنرێ و كۆنگره‌ كۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.