Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:13

پیاوێكی به‌ریتانی دوای 411 رۆژ ئینجا له‌ په‌تای كۆڕۆنا چاكبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پیاوێكی 59 ساڵه‌ی به‌ریتانی دوای 411 ڕۆژ له‌ تووشبوونی به‌ په‌تای كۆڕۆنا، دواجار به‌رۆكی له‌ په‌تاكه‌ بووه‌وه‌ و به‌مه‌ش بووه‌ یه‌كه‌مین كه‌س له‌ مێژوودا زۆرترین ماوه‌ تووشی په‌تایه‌ك بووبێت و زیندوو بمێنێته‌وه‌.

پیاوه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 2020 تووشی په‌تای كۆڕۆنا ببوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌ی ئه‌نجامدابوو، سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته‌ی ته‌واو لاواز ببوو بۆیه‌ جه‌سته‌ی له‌ به‌رگریكردن دژی ڤایرۆسه‌كه‌ لاواز بوو، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا جه‌سته‌ی به‌ ته‌واوی له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ پاك بووه‌وه‌.

پزیشكه‌كانی به‌ریتانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه‌ پیاوه‌كه‌ هه‌ڵگری جۆرێكی سه‌ره‌تایی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوو له‌ جۆری ڕه‌سه‌نی ڤایرۆسه‌كه‌ی شاری ووهان كه‌ له‌ كانوونی دووه‌می ساڵی 2019 له‌ وڵاتی چین بڵاو ببووه‌وه‌.

پێشتر نه‌خۆشێكی تر بۆ ماوه‌ی 505 رۆژ هه‌ڵگری ڤایرسی كۆڕۆنا بوو، به‌ڵام دواجار نه‌خۆشه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا و به‌هۆی په‌تاكه‌ سه‌ری نایه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ لووك بلاگدۆن كه‌ پزیشكێكی پسپۆڕی به‌ریتانییه‌ ئاشكرای كرد كه‌ تا ئێستاش چه‌ندان نه‌خۆش هه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵگری په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنان و له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكییان بۆ ده‌كرێ.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.