Erbil 34°C دووشەممە 30 ئەیلوول 17:20

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 4 لاوی دیكه‌ی كوردیان ڕفاند

کوردستان TV
100%


لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانی کەم چوار لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ماردین ڕەسووڵیان، دانیار قادری ئازەر، ئارمان پایدار و زانیار حوسێنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئه‌منییه‌كان ڕۆژی دووشەممە، 24 ى 10 ى 2022، دانیار قادری ئازەر تەمەن 16 ساڵ، ئارمان پایدار تەمەن 17 ساڵ، زانیار حوسێنی تەمەن 17 ساڵ و ماردین ڕەسوڵیان تەمەن 19 ساڵیان لە نزیک پارکی شارەوانی ڕفاندووە.

سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەوتوو بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو چوار لاوە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانیان لەبەردەستدانییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو چوار کەسە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی منداڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.