Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 11:58

دارچین .. گەنجینەیەكی سروشتی بۆ چارەسەركردنی چەندین نەخۆشی

کوردستان TV
100%

جگە لەوەی كە دارچین تیژ و شیرینە، تامێكی جیاواز بە خۆراك دەبەخشێت، چەندین سەدە بۆ چارەسەركردنی زۆرێك لە نەخۆشی بەكاردێت، بەو پێیەی بە تایبەتی لە وەرزی پایز و زستاندا بەكاردێت چونكە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریكردن لە هەوكردنی ڤایرۆسی و بەرزكردنەوەی بەرگری لەش.دارچین بە یەكێك لە كۆنترین بەهارات ناسراوەكان لە جیهاندا وەسف دەكرێت، لە میسری كۆن بەهاكەی لە زێڕ زیاتر بووە.
لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی ئەم دواییە سوودە تەندروستییەكانی پەیوەست بە دارچینی ئاشكراكردووە، كە "گەنجینەیەكی سروشتییە" بۆ چارەسەركردنی زۆرێك لە نەخۆشییەكان.
دژە ئۆكسێنەرەكان ..
دارچین دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسێنەر - لەنێویاندا پۆلیفینۆل - كە شانەكانی لەش لە فشاری ئۆكسجین و نەخۆشییە پەیوەندیدارەكانی وەك شێرپەنجە، نەخۆشیەكانی تاجی دڵ و هەوكردن دەپارێزێت.
پاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ ..
دارچین پەیوەندی بە دابەزینی پەستانی خوێن و ترایگلیسیرید و كۆلیسترۆڵ و شەكری خوێنەوە هەیە لەو كەسانەی كە نەخۆشی میتابۆلیكیان هەیە.
باشتركردنی هەستیاری ئەنسۆلین ..
لێكۆڵینەوەكان دەریدەخەن كە ڕەنگە دارچین بتوانێت بەرگری ئەنسۆلین كەم بكاتەوە و هەستیاری بۆ هۆڕمۆنی ئەنسۆلین زیاد بكات كە دەتوانێت كۆنتڕۆڵی شەكری خوێن باشتر بكات.
پاراستن لە نەخۆشییە دەمارییەكان..

هەندێك لە پێكهاتەكانی ناو دارچین كاریگەرییان لەسەر پرۆتینی تاو هەیە كە پرۆتینێكی مێشكە پەیوەندی بە نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە هەیە.
لە توێژینەوەیەكی ساڵی 2014دا لەسەر مشك، دارچین وەك پارێزەری دەمارەكان كاردەكات و یارمەتی باشتركردنی كاركردنی جوڵەی مشكەكانی تووشبوو بە نەخۆشی پاركینسۆن دەدات.
دژە هەوكردن..
دارچین دژە هەوكردنێكی سروشتییە و ڕێگری دەكات لە دەردانی ترشی ئاراكیدۆنیك كە ترشێكی چەورییە و دەبێتە هۆی هەوكردن، ئەم ترشە ئاراكیدۆنیكە دەبێتە هۆی مەینبوونی خوێنیش.
لە كاتێكدا ڕەنگە هەموو جۆرەكانی دارچین لەیەك بچن، بەڵام دوو جۆری جیاوازی هەیە: باوترین دارچین، و دارچینی سیلۆن كە هەردووكیان ئەو سیفەتە سوود بەخشانەیان هەیە كە لە سەرەوە باسمان كرد.
بەڵام دارچینی سێلێخا كومارینی تێدایە كە پێكهاتەیەكە لە هەندێك جۆری ڕووەكدا هەیە و ئەگەر بە ڕێژەیەكی زۆر بخورێت زیانی هەیە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.