Erbil 5°C پێنجشەممە 08 کانونی یەکەم 04:43

هۆشداری له‌ ئالووده‌بوون له‌ به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌درێت

کوردستان TV
100%


جێگری راگری فاكه‌ڵتی زانسته‌ ته‌ندروستیییه‌كانی زانكۆی هیتیت و پسپۆڕی ته‌ندروستیی گشتیی، دكتۆر گولای یڵمازه‌ر، رایگه‌یاند: مه‌ترسیی تووشوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان كه‌ ره‌نگه‌ له‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا سه‌رهه‌ڵبده‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌م مه‌ترسییه‌ له‌رێگه‌ی ئالووده‌بوون به‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان، پێشتر ده‌خه‌ین بۆ ته‌مه‌نی گه‌نجتر.
دكتۆر گولای یڵمازه‌ر له‌ لێدوانێكدا  رایگه‌یاند، باسی له‌ هه‌ستیاریی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریی كرد كه‌ قۆناغی راگوزه‌ری نێوان مناڵی و پێگه‌یشتوویی مرۆڤه‌ و ئه‌گه‌ر بێت و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌ڕێبكرێت، ئه‌وا ده‌ستپێكی پێگه‌یشتووییش ته‌ندروست ده‌بێت.
یڵمازه‌ر باسی له‌وه‌كرد تاك له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا كراوه‌تره‌ به‌ڕووی ئالووده‌بوونه‌كاندا و هه‌ڵكشانی به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌ جیهاندا، به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌رزه‌كاراندا ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی گرفت جه‌سته‌یی و سایكۆلۆجی-كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌و پزیشكه‌ باسی له‌وه‌ كرد به‌كارهێنانی زۆری مۆبایلی زیره‌ك به‌ تێپه‌ڕینی كات ده‌بێته‌ هۆی ئالووده‌بوون و گوتی: به‌هێزبوونی تۆڕی پشتیوانیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئالووده‌بوون به‌ مۆبایلی زیره‌ك كه‌مبێته‌وه‌. ئالووده‌بوون به‌ مۆبایل له‌لای هه‌رزه‌كاران ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی دۆخی هه‌ست و سۆز، خه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكێ، خۆ به‌كه‌مزانین، نه‌بوونی چالاكی جه‌سته‌یی، قه‌ڵه‌ویی و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا گرفته‌كانی بیستن و بینین، واته‌ سه‌رجه‌م ئه‌م گرفته‌ جه‌سته‌یی و سایكۆلۆجی-كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ ئالووده‌بوون به‌ مۆبایلی زیره‌ك ده‌بێته‌ هۆكاریان.
دكتۆر گولای یڵمازه‌ر راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وییدا نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان زیاد ده‌كه‌ن. له‌ پشتدا، له‌ فشاری خوێندا، له‌ زیادبوونی خێرایی لێدانی دڵدا، ده‌بێته‌ هۆی هاندانی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان. وا ده‌كات شه‌وان تا دره‌نگ نه‌نوویت، به‌ رۆژ به‌ خه‌واڵوویی به‌خه‌به‌ربێیت و تێكچوونی خه‌و له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت. له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، ئه‌گه‌ری تووشبوون خه‌مۆكی و گرفته‌ جه‌سته‌ییه‌كانی دیكه‌ هه‌ڵده‌كشێت. مه‌ترسیی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان كه‌ ره‌نگه‌ له‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا سه‌رهه‌ڵبده‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌م مه‌ترسییه‌ له‌رێگه‌ی ئالووده‌بوون به‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان، پێشتر ده‌خه‌ین بۆ ته‌مه‌نی گه‌نجتر. ستایلێكی ژیان به‌ نه‌بوونی چالاكی جه‌سته‌یی رێك و پێك یان هه‌ر نه‌بوونی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك، خۆراكی خراپ، سه‌رهه‌ڵدانی قه‌ڵه‌ویی، ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌وری خوێنمان زیادبكات، فشاری خوێنمان به‌رزبێت و ئه‌م مه‌ترسییانه‌ كه‌ جاران له‌ سه‌روو 40 ساڵییه‌وه‌ هه‌بوون، چیتر له‌ 15 ساڵییه‌وه‌، رێگه‌یان بۆ خۆش ده‌كرێت و زه‌مینه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان سازده‌كه‌ن.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.