Erbil 6°C پێنجشەممە 08 کانونی یەکەم 06:19

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا فینیكس سانز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نیوئۆرلیانز پێلیكانز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی فینیكس سانز به‌ سه‌دوبیتس  وچوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دویازده‌ خاڵ له‌ تیپی نیوئۆرلیانز پێلیكانزی میوانی برده‌وه‌.
 یاریزانانی فینیكس ئاستێكی به‌رزیان له‌ یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكردو له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ په‌نجاوحه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ په‌نجاودوو خاڵ له‌پێش میوانه‌كه‌یان بوون، له‌ نیوه‌ی دووه‌میش تیپی میواندار درێژه‌ی به‌ هه‌مان ئاستی به‌رزی داو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی به‌ جیاوازی سێزده‌ خاڵ برده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك و چواره‌م بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی.
 یاریزان میكال بریجز ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی فینیكس بینی و بیستوحه‌وت خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، دێڤین بۆكێری هاوكاره‌كه‌شی شازده‌ خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان جۆناس ڤالانسیوناس بیست  و پێنج خاڵی بۆ نیوئۆرلیانز تۆماركردو تیپه‌كه‌شی دووه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.