Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 03:30

تەقینەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕووی دا؛ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەغدا ڕووی دا و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و  برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمشەو شەممە بە (سۆمەریە نیوز)ـی ڕاگەیاند: تەقینەوەیەکی بە هۆکارێکی نادیار، لەنزیک کافتریایەکی بەناوبانگ و گەراجی ئۆتۆمبێلی لە نزیک پردی بنووک لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕووی دا.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی ڕووداوەکەوە 3 کوژراو و 7 برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و کوژراوەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.