Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 19:29

دووەم درێژترین ماوەی منداڵبوون بە بەكارهێنانی سپێرمی بەستوو

کوردستان TV
100%

بەپێی ڕۆژنامەی "زە تایمز" لە دەستكەوتێكی ناوازەدا، پیاوێكی بەریتانی توانی بە بەكارهێنانی تۆوی بەستووی نزیكەی 26 ساڵ لەمەوبەر، منداڵێك لەدایك بكات، ئەمەش لە یەكەم ڕووداودا لە جۆری خۆیدا لە بەریتانیا هەژمار دەكرێت.
ئەمە دووەم درێژترین ماوەی منداڵبوونە بە بەكارهێنانی تۆوی بەستوو و ئەم حاڵەتە تەنها كاتێك تێدەپەڕێت كە ژن و مێردێكی ئەمریكی توانیان منداڵێك بەدەستبهێنن بە بەكارهێنانی سپێرم كە تەمەنی نزیكەی 27 ساڵ بووە.
پیتەر هێكلز تەمەن 47 ساڵ، لە 5ی حوزەیرانی 1996 بڕیاریدا نمونەی سپێرم بەستوو بكات، دوای ئەوەی لە تەمەنی 21 ساڵیدا تووشی لیمفۆما بووە.
هێكلز و دەزگیرانەكەی ئۆرێلیا ئەبراڤیسیۆت تەمەن 32 ساڵ، پێنجشەممەی ڕابردوو ئاهەنگی لەدایكبوونی منداڵە كوڕەكەیان بەناوی كای سازكرد، دوای نەشتەرگەری قەستەرە كە لە ئەنجامدا منداڵێك لەدایك بوو كە كێشی 8 پاوند و 10 ئۆنسە.
هێكلز كە پێشتر لە یانەی تۆتنهام یاری كردووە، سەبارەت بە كوڕەكەی دەڵێت: بەڕاستی ئەوە موعجیزەیەكی بچووكە كە بەهۆی بەستووی سپێرمەوە پێش پاڵەوانێتی یۆرۆی 96 دروست بووە، بەجۆرێك كە منداڵە كوڕەكەم تەنها پێش مۆندیال (لە قەتەر) لەدایك بووە، بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: بە دڵنیاییەوە تۆپی پێ لە خوێنی (لەدایكبووی) ئەودایە و كێ دەزانێت، ڕەنگە ڕۆژێك ببینێت تۆتنهام نازناوی خولی ئینگلیزی بەدەستبهێنێت.
هێكلز نۆ خول چارەسەری كیمیایی بۆ كراوە، بەڵام پێش ئەوە بڕیاریدا بەشێك لە سپێرمەكانی بەستوو بكات، كە پێشبینی دەكرا لەو كاتەدا تەمەنی ڕەفەیان لە 10 ساڵ زیاتر نەبێت، بەڵام پێشهاتە كردارییەكانی دواتر یارمەتیدەر بوون لە درێژكردنەوەی تەمەنی ڕەفە بۆ زیاتر لە چارەكە سەدەیەك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای چارەسەری كیمیایی چیتر سپێرمم نییە، ئەمەش شتێكە زۆرێك لە نەخۆشانی شێرپەنجە بەدەستیەوە دەناڵێنن، كاتێك ئەنجێلام ناسی منداڵمان دەویست بەڵام دەمزانی زۆر قورس دەبێت.
لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: زۆر بەختەوەرم كە لە ژیانمدا ئەوم هەیە، زۆر خۆش بوو كە توانیمان پشكنینی IVF بكەین.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.