Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:08

له‌باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا پۆرتلاند ترایل سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر فینیكس سانز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی پۆرتلاند ترایل به‌ سه‌دوسێزده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دویازده‌ خاڵ له‌ تیپی فینیكس سانزی میوانی برده‌وه.
 له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ له‌ ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێزی یه‌كتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵه‌كان تا له‌ ماوه‌ی یاساییدا، هه‌ردوولا به‌ سه‌دودوو خاڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون، بۆیه‌ په‌نابرایه‌ به‌ر ماوه‌ی زیادكراو و له‌ ئه‌نجامدا پۆرتلاند به‌ جیاوازی ته‌نها دوو خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی له‌ وه‌رزی نوێی ئێن بی ئه‌ی برده‌وه‌، یاریزان دامیان لیلارد ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی پۆرتلاند بینی و چلویه‌ك خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد.
 له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان دێڤین بۆكێر سیی و سێ خاڵی بۆ فینیكس سانز به‌ده‌ستهێناو تیپه‌كه‌شی دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان له‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌وه‌ .
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.