Erbil 6°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 07:12

به‌هۆی ده‌رهێنانی شاحینه‌ سزا به‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ سه‌پێنرا

کوردستان TV
100%

دادگای به‌ڕازیل سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ سه‌پاند به‌هۆی ده‌رهێنانی ئامێری بارگاویكردن (شه‌حن) له‌ ئامێره‌كانی مۆبایلی ئایفۆندا.

دادگای به‌ڕازیل ئه‌مڕۆ سێشه‌م سزای كۆمپانیای ئه‌پڵی دا به‌ بڕی 100 ملیۆن ڕیالی به‌ڕازیلی (19 ملیۆن دۆلار) به‌هۆی ده‌رهێنانی ئامێری بارگاویكردن له‌ ئامێره‌كانی مۆبایلی ئایفۆن.

لای خۆشییه‌وه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ڕه‌خنه‌یان له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای به‌ڕازیل هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ڕوونكردنه‌وه‌شیان بۆ بابه‌ته‌كه‌ هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ دادگاكه‌ی به‌ڕازیل داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

جێی باسه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی ئایفۆن 12 وایه‌ری شه‌حنی له‌نێو كارتۆن ده‌رهێنا و به‌كارهێنانی ناچار كرد له‌ كاتی كڕینی مۆبایله‌كانی وایه‌ری شه‌حنیش بكڕن كه‌ نرخه‌كه‌ی له‌ سه‌رووی 10 دۆلاره‌وه‌یه‌.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.