هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێرانی گۆرانیبێژ"ڕه‌زا سادقی"،به گۆرانی "ئای فه‌له‌ك" هاوخه‌می خۆی بۆ كوردانی كوردستانی ئێران ده‌رده‌بڕێت.
ره‌زا له پێگه فهرمییهكانیی خۆیدا رایگه‌یاند" ئه‌م به‌رهه‌مه پێشكه‌شه به خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی سنه و سیستان و به‌لووچستان، وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ خۆپیشاندانه‌كان و هاشتاگی بژی كورد، بژی ئێرانی".
هونه‌رمه‌نده ڕه‌زایی ووتیشی" داوای لێبوردنم هه‌یه له كوردان و زمانی شیرینی كوردی، ئه‌گه‌ر نه‌متوانی بێت به باشی ئه‌دای بكه‌م، به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم له گوتنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییه هاوخه‌می و هاوده‌نگی خۆمه بۆ كوردان".
ئا- كامران
گۆرانی بێژێكی ناوداری ئێرانی به گۆرانییه‌ك پشتگیری له كوردانی كوردستانی ئێران ده‌كات
![](/content/upload/1/root/311466346-505018904866844-4363527529441435760-n.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.