Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 00:52

بۆ دۆزینەوەی گازی گەردوون گەورەترین كامێرای فەلەكی ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

تیمێكی زانایانی فەلەكناسی بە فەرمی پەردەیان لەسەر گەورەترین كامێرای دیجیتاڵی جیهان لادا، كە گەورەترین وێنەكانی گەردوون تا ئێستا دەگرێت و بەشداری دەكات لە چارەسەركردنی نهێنییە نەناسراوەكان لە بۆشایی ئاسماندا.
دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خەریكی كۆتایی هێنانە سەر تەلەسكۆپی ڕووپێوی گەورە (LSST) كە لە تاقیگەی خێراكەری نیشتمانی SLAC لە وەزارەتی وزە لە مێنلۆ پارك لە كالیفۆرنیا نزیكە لە تەواوبوون.
كامێرای تەلەسكۆپەكە 3200 مێگاپێكسڵە - بەهێزە كە لە دووری 15 میلەوە تۆپێكی گۆڵف ببینێت - قەبارەی ئۆتۆمبێلێكی وەرزشی بچووكە، لەكاتێكدا تیرەی هاوێنەكەی زیاتر لە 5 پێیە.
كاتێك پڕۆژەكە تەواو دەبێت، كامێراكە چەند شەو جارێك وێنەی دیجیتاڵی تەواوی ئاسمانی بینراوی باشوور لە ڕوانگەی روبینەوە دەگرێت، لەسەر شاخێك لە شیلی بەناوی سێرۆ پاچۆن.
ئەمەش دەبێتە هۆی ڕووپێوییەكی فراوان و قووڵ و خێرا لە ئاسمانی شەودا، كە زۆرترین ژمارەی ئەستێرە و گەلەئەستێرەكان كە تا ئێستا بینراون، كەتەلۆگ دەكات.
كۆمپانیای SLAC بانگهێشتی فۆتۆگرافەران دەكات بۆ سەردانی بارەگای سەرەكی پڕۆژەكە و یەكەم وێنەی كامێرا زەبەلاحەكە بگرن، كە لە ماڵپەڕەكەیدا نووسیویەتی: "كامێرای LSSTی ڕوانگەی ڕوبین گەورەترین كامێرای دیجیتاڵییە كە تا ئێستا دروستكراوە.
كامێرا نوێیەكە ڕێگە دەدات بە گرتنی بەشێك لە ئاسمان بە قەبارەی 40 مانگی پڕ، یان دەستنیشانكردنی تۆپێكی گۆڵف لە وێنەیەكدا لە دووری 15 میلەوە.
پێش كۆتایی ساڵ، كامێراكە یەك گۆڕانكاری كۆتایی بەسەردا دێت -ئەویش دانانی سیستەمێكی ساردكەرەوەی نوێكراوەیە و لەو كاتەدا كامێراكە تەواو دەبێت و ئامادە دەبێت بۆ تاقیكردنەوەی كۆتایی پێش ئەوەی لە مانگی ئایاری 2023 بنێردرێت بۆ شیلی و ساڵی دواتر بە تەواوی كاردەكات.
بەم كامێرایە ڕوانگەی ڕوبین گەورەترین فیلمی فەلەكی تا ئێستا دروست دەكات كە ڕۆشنایی دەخاتە سەر هەندێك لە گەورەترین نهێنییەكانی گەردوون لەوانە ماددە تاریكەكان و وزەی تاریك.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.