پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە هەواڵێک بڵاو کردۆتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە نەکەونە ژێر فشاری دەروونیی چەواشکاران.
ڕاگەیاندنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی هەواڵێک ڕایگەیاند: ماوەیەکە چەند سایتێک نابەرپرسیارانە لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەدان بۆ ترساندنی هاووڵاتییانی سلێمانی و دانیشتووانی گەڕەکەکانی سلێمانی، گوایە دەکەونە بەر هێرشی بۆردومانی وڵاتە دراوسێکانەوە.
پارێزگای سلێمانی هەواڵەکە ڕەت دەکاتەوە و ڕاشیگەیاند: هەموو هاووڵاتییانی خۆشەویست لە ناڕاستیی ئەو هەواڵانە؛ دڵنیا دەکەینەوە و داوایان لێدەکەین نەکەونە ژێر فشاری دەروونیی چەواشەکارانەوە.
هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا جەختی کردۆتەوە کە سلێمانی؛ ئارامە و بە ئارامیش دەمێنێتەوە، هەمیشە هاوکار و پشتیوانی هەر کوردێک بووە و دەبێت، لە هەر شوێنێک بووبێت، ئەرکی هەموو کوردێکیشە لە هەر شوێنێک بێت ئارامیی و سەقامگیریی و ئاسایش و ئابووریی و ژیانی سلێمانی بپارێزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.