وهزارهتی كارهبا رایگهیاند: دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.
وەزیری کارەبا ئهمڕۆ سێشەممە 11 ی 10 ى 2022، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرینی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هیوا قەڕەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەکە تاوتوێی دۆخی کارەبای ناوچەکە و کێشە و گرفتەکانی کەرتی کارەبا و سوتەمەنی کرد.
وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی کارەبایە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین.
وەزیری کارەبا بە ئاماژەپێدان بە پڕۆژەکانی کارەبا لە راپەڕین گووتی شۆرکردنەوە دەسەڵات و دامەزراندنی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین کارئاسانییەکە بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانیان.
پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبای و راکێشانی هێلی 132 کەی ڤی
لە گەورەترین پرۆژەکانی کارەبا لە راپەڕینن کە 73 پڕۆژە بە بەهای پێنج ملیار دینار تەنیا لە کەرتی دابەشکردن جێبەجێ کراون.
25 گوندی ناوچە، کارەبایان بۆ ڕاکێشاوە و لە کۆتاییەکانی مانگی داهاتوو پڕۆژەی هێلی 132 کەی ڤی تەواو دەبێت کە 105 کیلۆمەتری لە ناوچە شاخاوییەکان هەڵکەوتووە.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت گووتی ڕۆژی 20ی ئەم مانگە وەکو قۆناغی یەکەم، لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.
لە کۆتاییشدا، لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا مەبەستی سەردانەکەی و پڕۆژەکانی کارەبا خراوە ڕوو و وەڵامی رۆژنامەنووسانیش درایەوە.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.