Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 20:03

لە مەرزی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر كۆمەڵێك پاسپۆرتی ساختە كراودا گیرا

کوردستان TV
100%

لەسنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستگیرا بەسەر کۆمەڵێک پاسپۆرتی ساختە کە هەڵگرانی ئەم پاسپۆرتانە بەنیازبوون بەهۆی ئەم پاسپۆرتە تەزویڕانەوە بچنە وڵاتی ئێران. 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: لەماوەی یەک هەفتەدا لەلایەن بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستیان گرتووە بەسەر پێنج پاسپۆرتی تەزویركراو، کە ھەڵگری رەگەزنامەی تورکی و سووری بوون و دەیانەویست لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێپەرببن بۆ وڵاتی ئێران. 

راشیگەیاند: ھەڵگرانی ئەو پێنج پاسپۆرتە، نەک تەنیا پاسپۆرتیان تەزویر بووە، بەڵکوو مۆری ھاتنیان تەزویر کردبوو و لە پاسپۆرتەکانیان دابوو، خۆشبەختانە بە لێھاتوویی، شارەزایی و زیرەکی ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، پاش وردبینیکردن و لێکۆڵینەوە توانیان پاسپۆرت و مۆری تەزویر دیاری بکەن. 

ئەمساڵ ئەمە چەندین جارە پاسپۆرت و مۆری جیاجیای تەزویر لە لایەن کارمەندانی  بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە خاڵی پشکنینی پاسپۆرت، دەستیان بەسەردا بگیرێت. 

پەیامنێری چۆمان/ کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.