Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 22:06

چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا و زەرەر و زیانەکان دەخرێنەڕوو.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، ئەمشەو شەممە 08ـی 10ـی 2022 چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەی تورکیا لە ناحییەی زێلکانی سەر بە پارێزگای نەینەوا کرا.

محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحییەی زێلکان هەر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: چوار مووشەک لەسەر چیای باشیک کەوتووەتە خوارەوە.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیش بەڕێوەبەری ناحییەی زێلکان ئاماژەی بەوە دا کە هیچ زیانەک بە سەربازگەکە و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە نەگەیشتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.