Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 16:35

له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م زیاتر له‌ 9 ملیۆن مه‌تر دووجا شه‌قام قیڕ كراوه‌

کوردستان TV
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكرای كرد، لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان زیاتر لە 9 ملیۆن مەتر دووجا شەقامی قیر كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا لە پاڵ بایەخی چڕ بە ئاو و ئاوەڕۆ و خاوێنكردنەوە و چارەسەری خاشاك، لە سێكتەری شارەوانیشدا بایەخێكی زۆری بە بابەتی قیركردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان داوە.

ڕاشیگه‌یاند: پرۆسەی قیركردن و كۆنكرێت و تێكەڵە، بەشێكی بنەڕەتین لە سێكتەری شارەوانی لەناو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا كە وێڕای پرۆژە گەورەكانی دروستكردنی شەقام، بەردەوام كۆڵان و شەقامە لاوەكییەكانیش نۆژەن دەكرێنەوە و تەنانەت لە كاتی كەرەنتینی پەتای كۆرۆناش، فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەرفەتەكەیان قۆستەوە و لە شەقامە لاوەكی و كۆڵانەكاندا كە لە ڕۆژانی ئاسایی بە هۆی جەنجاڵییەوە كار تێیاندا ئاسان نییە، نۆژەن كرانەوە.

ساسان عه‌ونی ئه‌وه‌شی خستییەڕوو كە لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا بە كۆی هەردوو جۆری ستابلایزەر و بایندەر زیاتر لە 9 ملیۆن مەتر دووجا لە سەرتاسەری كوردستان قیر كراوە كە خۆشبەختانە ڕێژە زۆرەكەی بۆ ئەو دەڤەر و شوێنانە بوون كە تا ئێستە خزمەتگوزاریی شەقام و كۆنكرێتیان پێ نەگەیشتبوو.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هەر لە ماوەی كابینەكەدا جیا لە قیركردن، زیاتر لە ملیۆنێك و شەش سەت هەزار مەتر دووجا كۆنكرێت و زیاتر لە چوار ملیۆن و سێ سەت هەزار تێكەڵەڕێژ كراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.